نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: درگای قوتابخانه‌كان داده‌خرێته‌وه‌ زانیاری ورد بخوێننه‌وه‌

به‌په‌له‌: درگای قوتابخانه‌كان داده‌خرێته‌وه‌ زانیاری ورد بخوێننه‌وه‌

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر ناچار بن، دەرگای قوتابخانەکان دادەخەنەوە.
د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە بە رادیۆی (دەنگی ئەمریکا)ی راگەیاندووە، وەزارەتەکەی بەدواداچوون بۆ دەنگۆی تووشبوونی قوتابییان بە پەتای کۆرۆنا دەکات، ”تا ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە“.
سەیوان عەلی هەروەها رایگەیاندووە، هەرکاتێک هەست بکەن پەتای کۆرۆنا دەبێتەوە بە هەڕەشەیەکی گشتگیر، ئەوا بۆ پاراستنی ژیانی قوتابییان و مامۆستایان ”ناچار دەبین دەوامی قوتابخانەکان رابگرین“.
لەبارەی دەوامی ئەمساڵی قوتابییان، بریکاری وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە، دەوامی وەرزی یەکەمی خوێندنی 2020-2021 تا رۆژی 1ـی 6 دەبێت و دوای تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمیش، لە 20ـی 6 پشووی هاوین دەست پێدەکات. وەرزی دووەمیش لە 1ـی 9 دەست پێدەکات و لە مانگی 11کۆتایی دێت. هەروەها خوێندنی ئەمساڵ لە 1ـی 12 کۆتایی دێت.
سەیوان عەلی ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی بەرزیی پلەی گەرمی لە هاویندا، ”پێشبینی ناکەم“ لەو وەرزەدا خوێندن بەردەوام بێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کاتانەی تێپەڕیوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *