
بابه‌تی مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاگر له ناوماڵی یه‌كێتی به‌رداوه، په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به چركه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌رپرسانی باڵای سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی له دهۆك و هه‌ولێر به هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی یان وتووه، سلێمانی ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات ئه‌وه ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه.
به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی له په‌رله‌مان و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتویانه، ئێمه خه‌ڵك و ده‌نگ ده‌رانی خۆمان به‌جێ ناهێڵین.
ئاگر له ناوماڵی یه‌كێتی به‌رداوه، سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ پرسی ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ی سلێمانی و به‌غدا ئاگری له ناوماڵی یه‌كێتی به‌رداوه.
له دوواین لێدوانی قوباد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ڵێ، %11 نه‌وتی كۆی گشتی كوردستان له سلێمانییه، مووچه‌ی سنووری سلێمانی 400 ملیۆن دۆلاره، ئایا به‌غدا ئاماده‌یه به‌و نه‌وته‌كه‌مه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بدات به سنووری سلێمانی.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە