نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هەرگیز مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغدا ناکەین

هەرگیز مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغدا ناکەین

پەرلەمانتارێکى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت کە رادەستکردنى نەوت هێڵی سورە و هیچ لایەنێک رەنگە جورئەتی ئەوەى نییە.

هەێڤیدار ئەحمەد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لەوترێکدا نوسیوویەتى”لەو رۆژانە لە شاری هەولێر لەگەڵ دیپلۆماتکارێکی گەورەی بەریتانیا لە عێراق، وەکو لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان کۆبووینەوە و ئەو بە ئاشکرا گوتی “پەرلەمانتارانی بەغدا و وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ ئەوەن دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستکاری بکرێت و دەزانین ئەمە بۆ هەرێمی کوردستان قورسە و هەرس ناکرێت”.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بەغدا نایشارێتەوە کە چیدیکە ئەوان قبووڵ ناکەن هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوتی خۆی بەڕێوەببات و، گوێناداتە دەستوور ول یاسا و، دەڵێن “هیچ رێگەیەکی دیکە نییە، دەبێت ئەو دۆسیەیە رادەستی بەغدا بکرێت.

پەرلەمانتارەکەى پارتی باس لەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان بەرامبەر بەغدا نە ئابوورییەکی بەهێزی هەیە، نە لەڕووی سیاسییەوە یەکدەنگین، ئەوەی لەدەست هەرێمی کوردستاندا ماوە و (عێراق، تورکیا، ئێران و ئەمریکا و ….) بە چاوێک سەیری هەرێمی کوردستان دەکەن، هەبوونی دۆسیەی نەوتە، بەغدا دەیەوێت ئەو دۆسیەیەش لەدەست کورد دەربهێنێت. بۆئەوەی هەرێمی کوردستان لەوپەڕی لاوازیدا بمێنێت.

هەروەها هێڤیدار ئەحمەد جەختیش دەکاتەوە کە دۆسیەی رادەستکردنى نەوت بە بەغدا هێڵی سوورە و هیچ لایەنێک رەنگە جورئەتی ئەوە نەکات دۆسیەی نەوتی کوردستان رادەستی بەغدا بکات.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *