دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق باسی لە دەستبەسەرداگرتنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە ڕوونکردنەوە دەدات بۆ بەڕێوەبردنی کاری مەرزەکان.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند، ئەو قسانەی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە بارەی مەرزەکانی هەرێمەوە نازانین مەبەستی چییە کە ئەو قسانەی کردووە و ڕاستی قسەکانی چییە.
زیاتر گوتى، پێویستە هەمووان ئەوە بزانن هەر ئیجرائاتێک و کارێک کە بەرانبەر بە مەرزەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەبێ رەزامەندی و بەبێ گەڕانەوە و هەماهەنگی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان نابێت و ناکرێت.
ڕوونى كردهوه، هەرێمی کوردستان ئامادەیی تیایە بۆ هەماهەنگی کردن، بەڵام بەدەر لەوانە ئەگەر بیانەوێ شتی تر بکەن بە هیچ شێوەیەک ناکرێت، چونکە ئەو سنوورانە لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندان.