نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ تووشبووان و قوربانییانی شێرپەنجە دووپات دەكاتەوە

مەسرور بارزانی هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ تووشبووان و قوربانییانی شێرپەنجە دووپات دەكاتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لە ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا بڵاو كردەوە، تیایدا هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ تووشبووان و قوربانییانی نەخۆشییەكە دووپات كردووەتەوە، ئەوەشی راگەیاند حكوومەتەكە لە ساڵێكدا ٦٠ ملیۆن دۆلاری بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجە تەرخان كردووە.

لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە “لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەدا، هاوسۆزی دەردەبڕم لەگەڵ ئەوانەی لە شێرپەنجە چاک بوونەتەوە و ئەوانەی کە هێشتا لەگەڵ ئەم نەخۆشییە لە ململانێدان، ئەوانەش کە لامان نەماون. حکوومەتەکەی من پابەندە بە یارمەتیدانی نەخۆشەکانی وەک ژاڵە و خێزانەکەی”.

مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)دا بڵاوی كردووەتەوە، هەروەها نووسیویەتی “لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، بڕی زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دۆلارمان لە سندوقی شێرپەنجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەرج کردووە بۆ ئەوەی سەرچاوەی پێویست بخەینە بەر دەستی تیمە پزیشکییەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی شێرپەنجە. ئەمە بنیادنان و نوێکردنەوەی سەنتەرەکانی چارەسەر و دەرمانیش لەخۆ دەگرێت”.

هەروەها دەڵێ “ئێمە دەزانین کە نەخۆشەکان کۆمەڵێک پاڵپشتی جۆراوجۆریان پێویستە. هەر بۆیە پێشکەشکردنی چارەسەری لەم سەنتەرە بێ بەرامبەرە، خزمەتگوزاریی تەنانەت پێشکەش بە خەڵکی ناوچەکانی دیکەی عێراقیش دەکات، هەر کاتێک ڕەخسابێت، ئێمە پاڵپشتی داراییشمان پێشکەش کردووە”.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *