نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چەندین کەس خۆیان بۆ پارێزگاری هەولێر کاندید کردوە

چەندین کەس خۆیان بۆ پارێزگاری هەولێر کاندید کردوە

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕای دەگەیەنێت، بۆ دەنگدان لەسەر پارێزگاری نوێی هەولێر، ڕۆژی دووشەم پێشنیار كراوە و چەندان كەس سیڤیی خۆیان پێشكەشی ئەنجوومەن كردووە.

عەلی ڕەشید سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاری هەولێر، ڕاگەیاند، دوێنێ‌ سیڤیی ئومێد خۆشناو گەیشتە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و ئەمڕۆ پارێزەرێك سیڤی خۆی پێشكەشی ئەنجوومەن كردووە.

زیاتر گوتی، بۆ دەنگدان بە ئومێد خۆشناو كە كاندیدی پارتییە، ڕۆژی دووشەم پێشنیار كراوە پرۆسەكە بەڕێوە بچێت و ڕۆژی شەموو وەرگرتنی سیڤی كۆتایی دێ‌.

باسی لەوەش كرد، دوای تەواوبوونی وادەی وەرگرتنی سیڤییەكان، هاوئاهەنگی زیاتر لەگەڵ سەرجەم فڕاكسیۆنەكان دەكەین تا سەرجەمیان دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی بدەن.

ڕوونی كردەوە، بە دەنگی 16 ئەندامی ئەنجوومەن كە دەكاتە 50+1 پارێزگار دێتە هەڵبژاردن و متمانەی پێ‌ دەدرێت، بەڵام ئەگەر سەرجەم فراكسیۆنەكان متمانەی پێ‌ بدەن، ئەوا باشتر دەبێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *