
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه به یه‌كێك له خۆفرۆشه‌كانی كورد له به‌غدا داده‌نرێ، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان و ته‌نانه‌ت هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان به‌رده‌وام سه‌رزه‌نشت ده‌كرێ.
هۆشیار كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی كوردستانی كردووه و هه‌وڵی داوه له به‌غداوه زۆرترین زیان به‌ر حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان بكه‌وێ، ئێسته كاری بازرگانی ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌یش وایكردووه خه‌ڵك متمانه‌ی پێ نه‌مێنێت و ته‌نانه‌ت له كۆمێنتی پۆسته‌كانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
ئیسماعیل عه‌بدوڵا كه هه‌ڵسووڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و به بێژه‌ره‌كه‌ی سه‌رای سلێمانی له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی 17ی شوبات ناسراوه، له پۆستێكی هۆشیار عه‌بدوڵا كۆمێنتی نووسیوه و ته‌نیا پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ كردووه كه “پاسپۆڕتی دۆمۆنیكا به‌چه‌نده؟”.
ئه‌و پرسیاره‌ی ئیسماعیل ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هۆشیار عه‌بدوڵا زۆر شتی لێ ئاشكرا بووه كه ره‌نگه له داهاتوودا هه‌مووی بۆ ڕای گشتیی بخرێنه ڕوو.