نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە.. دڵشاد گەرمیانی داوای چاکسازی دەکات لە کۆمەڵ

بەپەلە.. دڵشاد گەرمیانی داوای چاکسازی دەکات لە کۆمەڵ

دڵشاد گەرمیانی سەرکردەی پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی بەهۆی کێشەناوخۆیەکانی کۆمەڵ ئێسته لەماڵەوەیە داوا دەکات چاکسازی لەناو حزبەکەیان بکرێت.

دڵشاد گەرمیانی ڕای گەیاندوە: کۆمەڵی ئیسلامی ئەو حزبە نەماوە بۆی دروست کراوە بۆ بەرژەوەندی چەند کەسێک بەکاردەهێندرێت.

دڵشاد گەرمیانی دەشڵێت: پێویسته چاکسازی بنەڕەتی لە ناوکۆمەڵی ئیسلامی بکرێت و بخرێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی تەنها بۆ خزمەتی کەسانی دەست ڕۆشتووی کۆمەڵ نەبێت.

وتوشییەتی:کۆنگرە ناتوانێت هیچ گۆڕانکارێک بکات و م عەلی باپیر دەبێتەوە بە ئەمیری حزب.

بەشێکی ناکۆکییەکان پێوەندییان بە دەسەڵاتی فراوانی عەبدولستار مەجید زاوای عەلی باپیر هەیە، هەمیشە کۆمەڵ کاتێک پۆستی بەردەکەوێت لە حکومەت و پەرلەمان، عەبدولستار مەجید کاندید دەکرێت، لە ناوحزبیش دەسەڵاتی فراوانی پێدراوە.

گەرمیانی دەڵێ، کۆمەڵ هیچ چاکسازیەکی پێناکرێت حزبەکە قۆڕخ کراوە لەلایەن کەسانێکەوە چۆنیان بوێت ئاوها ئاڕاستەی دەکەن.

بەپەلە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێنج بڕیاری نوێی بۆ دابینکردنی بەنزین دەرکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووتەمەنی، بڕیاری زیادکردنی بەنزینی 750 دیناری و ئاسانکاریکردنی هاوردەکردنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *