نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: کێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ عێراق بەجیا بوونەوە نەبێ، چاره‌سه‌ر نابێت

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: کێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ عێراق بەجیا بوونەوە نەبێ، چاره‌سه‌ر نابێت

له‌باره‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت

باس له‌ حکومه‌تى فیدراڵ ده‌کرێت حکومه‌تى فیدراڵ له‌ عێراقدا نییه‌ له‌ ده‌ستوریشدا فیدراڵ نییه‌ له‌ دیباجه‌که‌دا له‌ گۆشه‌یه‌کدا نوسراوه‌ حکومیه‌کى فیدراڵى له‌ عێراقدا په‌یڕه‌و بکرێت، ئه‌سڵه‌ن عه‌ره‌به‌کان هه‌رگیز ناڵێن حکومه‌تى فیدراڵى ده‌ڵێن حکومه‌تى مه‌رکه‌زى ئه‌وان حکومه‌تێکى مه‌رکه‌زیان ده‌وێت له‌ به‌ غداده‌وه‌ فه‌رمان بکه‌ن له‌ به‌سره‌وه‌ تا زاخۆ چیان بوێت بیکه‌ن،

محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ئەوەشی ئاشکرا کردووە و دەڵێ، ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌ ئاسان نه‌بێت بۆ کورد ئه‌وه‌ دووباره‌ بێته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌وان حکومه‌تى مه‌رکه‌زیان ده‌وێت نایه‌نه‌وێت ئه‌و کیانه‌ى که‌ هه‌یه‌ بۆ کورد بیکه‌ن به‌زیادى ده‌زانن و کورد به‌ زیاد ده‌زانن، بۆیه‌ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا کۆتایى نایه‌ت، ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ کورد جیابێته‌وه‌ له‌ به‌غداد کێشه‌ نامێنێت وه‌ک دوو دراوسێ و کورد تا له‌گه‌ڵ به‌غداد بێت ده‌بێت کێشه‌ى هه‌بێت، به‌ڵام ده‌کرێت کورد ڕێکه‌وێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێک بڕۆیت له‌گه‌ڵیدا.

بەپەلە

لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی خەڵكی وڵاتی هیندستان دەستگیر كرا

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی هیندی دەستگیر كرا كە كاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەكرد. ئاسایشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *