
ئه‌و پزیشكه ئێرانییه‌ی ناوی خۆی به‌هۆی هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه نه‌ی ویستووه بڵاو بكرێته‌وه باس له‌وه‌ده‌كان ،ئیتلاعات داوایان لێكردووه ژنێك چاره‌سه‌ر بكات ژووری تایبه‌تی بۆ دابنێن ئه‌و ژنه‌ش ژنه‌كه‌ی عه‌لی باپیر ده‌بێت كۆمه‌ڵێك نهێنی به‌م پزیشكه ده‌ڵێ،سه‌باره‌ت به‌هاوكاری ئیتلاعات و عه‌لی باپیر بۆ په‌رت كردنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
دكتۆریكه‌ی ژنی عه‌لی باپیر ده‌ڵێ:من ئەودەم بەرپرسی نەخۆشخانەی (اڵڵەاکبر)شاری مەریوان بووم ،دەمەو بەیانییەکی زوو،لەلایەن ئەفسەرێکی ئیطڵاعات پەیوەندیم پێوەکرا،قاوشی تایبەت بەسووتان ئامادە بکرێت ونەخۆشێکی تایبەت دێتەئەو شوێنە،
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ،هەموو ئامادە کارییەکم کرد و نەخۆشەکە گەیشتە لامان،سەرم بەرز کردەوە،خاتوونیک بوو،دەیتوانی قسە بکات،بەڵام ڕێژەیەکی زۆرلەجەستەی سووتابوو،
وتوشییه‌تی،هەردوو دەستی گرتم،من دەمزانی کۆچی دوایی دەکات وخۆیشی هەستی بەوە کردبوو نامینێت،وتی دکتۆر،من خێزانی علی باپیرم،یەکێکە لەسەرکردەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی،پەیامێکم پێیە بۆمنداڵەکانم،تکایە ئەگەرشتێکم لێهات بۆیان بگێڕەوە، علی باپیر دەیەوێت بەهاوکاری ئیطڵاعات بزووتنەوەی ئیسلامی بکاتە دوو پارچەوە، من بەشتەکەم زانیوە وپێم وت ئەم کارەنەکەی ئابڕوو چوونە،بەڵام هەڕەشەی لێکردم وپاشان لەڕێگەی ئەفسەرێکی ئیطڵاعاتەوە ئاگریان تێبەردام وبەم دەردە براوم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه،پاش مانەوەی بۆماوەی دوو ڕۆژ کۆچی دوایی کرد وپاشان داوامان لێ‌کرا سەرجەم مەلەفاتی تایبەت بەم ڕووداوە کۆبکرێنەوە وبنێردرێنەوەبۆئیطڵاعات.