نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بـهمـن کـاك عبدالـله‌: هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر من پێش پێنج مانگ بووە

بـهمـن کـاك عبدالـله‌: هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر من پێش پێنج مانگ بووە

همن کاك عبداللە پەرلەمانتاری کوردستان له‌ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه‌ هاتووه‌، بۆ زانیاری و ئاگاداری هەموو لایەک من لە کۆتایی مانگی 8 ی ساڵی 2020 و لەسەر داوای خۆم و رەزامەندی فراکسیۆنەکەم و بۆ سەلماندنی ئەستۆ پاکی خۆم لەدادگا، داوام لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرد پارێزبەندیم لەسەر هەڵبگرن هەر ئەو کات بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان پارێزبەندی لەسەرم هەڵگرتوو پاشان چومە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە، پێم سەیرە لەدوێنێوە ڕاگەیاندنەکان هەڵگرتنی پارێزبەندی منیان لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری تر کە دوێنێ پاریزبەندیان لەسەر هەڵگیراوە بەستوەتەوە بەیەکەوە.

پێم خۆش بوو هەموو لایەک ئاگەداربن کە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر من پێش پێنج مانگ بووە و هەر لەوکاتەشەوە خۆم نەمویستوە بیکەمە موزایدە و لەراگەیاندنەکان بڵاوی بکەمەوە، چونکە باوەڕی تەواوم بەسەروەری یاسا هەیە و پێم وایە پەرلەمانتار  لەسەروی یاساوە نییە و کاریکی زور ئاسای و یاسایە، بۆیە هەڵگرتنی پاریزبەندیەی من پەیوەندی بەهەڵگرتنی پاریز بەندی هیچ کەس و فراکسیۆنێکەوە نییە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *