17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له 1ی شوباتی 2004، له هه‌ریه‌ك له باره‌گاكانی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌كاتی پێشوازیكردن له میوانان بۆ جه‌ژنه پیرۆزه، دوو ته‌قینه‌وه هه‌ردوو باره‌گای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ئامانج گرت ، به‌هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌ركرده و كادر و هاووڵاتی له‌هه‌ردوو پارتدا شه‌هید و برینداربوون ، له‌م یاده‌شدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت:
ئه‌مرۆ یادی شه‌هیدانی هێرشه تیرۆرستیه‌كه‌ی یه‌كی شوباتی 2004 ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی ئه‌م شه‌هیدانه داده‌نوێنین.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌بره‌ودان به‌به‌هاكانی به‌یه‌كه‌وه ژیان و یه‌كڕیزی ده‌كه‌ینه‌وه.