نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوری مالیكی كۆبوویەوە

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوری مالیكی كۆبوویەوە

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 1 ى 2 ى 2021 ، شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا كۆبوویەوە و دوا پێشهاتەكانی گفتوگۆی هەولێر و بەغدایان لەبارەی بودجەی 2021 ی عێراق تاوتوێ كرد. 
لە كۆبوونەوەكەدا ، نوری مالیكی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەكانی گەیشتن بەڕێككەوتنی هه‌ولێر و به‌غدا .
 هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستی چارەسەركردنی پرسی بودجە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندی هەموولایەن و پێكهاتەكانی عێراق لەدوای ئەوەش خۆ تەرخانكردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی  كێشە بنەڕەتییەكانیتری وڵات بەتایبەت مەترسی تیرۆر و سەرهەڵدانەوەی داعش و دۆسیە كەڵەكەبووەكانیتری ساڵانی ڕابردوو.

بەپەلە

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ٢٠٢٥ لە چوارچێوەی هاوکێشە جیۆپۆلیتیکییە هەرێمایەتییەکان

(ململانێ بۆ جێگیرکردنی قووڵاییی ستراتیژی لە زۆنی خۆڵەمێشی) د. پەرویز ڕەحیم قادر– دکتۆرا لە فەلسەفەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *