نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی: ماوه‌یه‌كه‌ ژمارەیەك میدیا و تۆڕه‌ كۆمەڵایەتییه‌ گوماناویه‌كان هه‌ڵمه‌تی ناشیرنكردنی خه‌ڵكی نیشتیمان په‌روه‌ریان ده‌ستپێكردووه‌

پارتی: ماوه‌یه‌كه‌ ژمارەیەك میدیا و تۆڕه‌ كۆمەڵایەتییه‌ گوماناویه‌كان هه‌ڵمه‌تی ناشیرنكردنی خه‌ڵكی نیشتیمان په‌روه‌ریان ده‌ستپێكردووه‌

ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ماوەیەكە لە ژمارەیەك میدیا و تۆڕی كۆمەڵایەتیی گوماناوی هەڵمەتێكی نابەجێی لەدژی كادیرە چالاكەكانی پارتیمان دەستی پێكردووە كە تێیدا لێدوان و نووسینیەكانیان یان دەشێوێندرێن یانیش بە درۆ لێدوان و بۆچوونی بێسەروبەر و نادروست بەناوی بەرپرس و كادیرانی چالاكی پارتی بڵاو دەكرێنەوە.  راشیده‌گه‌یه‌نن: كادر و لایەنگرانمان و نیشتیمانپەروەران پێداگیرتر دەبن لە بەرگریكردن لە بەها و ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان و  هیچ جۆرە ئیرهاب و چەواشەكارییەك كاریان لێ ناكات.
ده‌قی راگه‌یاندراوی ده‌زگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان: 

ماوەیەكە لە ژمارەیەك میدیا و تۆڕی كۆمەڵایەتیی گوماناوی هەڵمەتێكی نابەجێی لەدژی كادیرە چالاكەكانی پارتیمان دەستی پێكردووە كە تێیدا لێدوان و نووسینیەكانیان یان دەشێوێندرێن یانیش بە درۆ لێدوان و بۆچوونی بێسەروبەر و نادروست بەناوی بەرپرس و كادیرانی چالاكی پارتی بڵاو دەكرێنەوە. ئێمە دەزانین كە ئەم جۆرە كارە ناڕەوایانە بەشێكن لەو ئیرهابە فكری و شەڕە دەروونییەی كە بەرانبەر خەڵكی نیشتیمانپەروەر و خاوەن پڕەنسیپی كوردستان لە ئارادایە بۆ ئەوەی لەكەدار بكرێن و بتۆقێندرێن.

 لێرەدا وێڕای سەركۆنەكردنی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە دژەكولتووریی و نامۆیە، خەڵكی خۆشەویستی كوردستان لەوە دڵنیا دەكەینەوە لەگەڵ بوونی ئەو هەوڵ و هەڵمەتە نابەجێیەش، كەوادیر و لایەنگرانی پارتی و تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان پێداگیرتر دەبن لە بەرگریكردن لە بەها و ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و هیچ جۆرە ئیرهاب و چەواشەكارییەك كاریان لێ ناكات.

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
١ـی٢ـی٢٠٢١

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *