نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم لە گەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم لە گەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە پرسی نەوت و بودجەی فیدراڵی 2021 کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانکار بەشداربوو، دوایین پێشهات و ڕێڕەوی پڕۆسەی دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی خرایەڕوو. شاندەکە ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان بگەڕێتەوە بەغدا.

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *