نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر بەشداربوو، بارودۆخی عێراق و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە جێی خۆشحاڵییە، سەرۆکی نوێ و بەڕێوەبەرایێتی نوێی ئەمەریکا ، شارەزا و ئاگاداری بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستانن و ئامادەین بۆ کارکردن و هەماهەنگیکردن بۆ بەهێزترکردن و برەودان بە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئەمەریکا لە هەموو بوارەکاندا.
ڕێڕەوی دانوستانەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر و لێکەوتەکانی و کێشە ئابووری وسیاسییەکانیان ، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوون .

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *