رژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران زیاد له 20 رۆژه ده‌ستی داوه‌ته گرتن و راوه‌دوونانی چالاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، تا ئێسته زیاد له 90 چالاك گیراون و له ناویاندا كه‌سانی به‌ساڵاچوو و مێرمنداڵیش هه‌یه.
ئێواره‌ی دوێنێ ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری بۆكان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا ئیلخانیزاده به‌رپرسی فێرگه‌ی زمانی كوردی “ئه‌ده‌ب” و به‌بێ بڕیاری دادگا گیرا.
مسته‌فا ئیلخانیزاده ته‌مه‌نی 75 ساڵانه و یه‌ك له كه‌سایه‌تییه ئه‌ده‌بییه‌كانی شاری بۆكانه كه زیاد له دوو ده‌یه‌یه خۆبه‌خشانه فێرگه‌یه‌كی زمانی كوردی كردووه‌ته‌وه و خوێندن و نووسینی كوردی فێری منداڵان ده‌كات.
تا ئه‌مڕۆ هه‌ر له شاری بۆكان، 23 چالاكی كورد له‌لایه‌ن ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانه‌وه گیراون كه له‌ناویاندا سێ ژنه چالاك به ناوه‌كانی رۆژین محه‌مه‌دپوور، فه‌ریبا ئه‌حمه‌دی و عه‌زیمه ناسری هه‌ن.
له شاره‌كانی سنه و پاوه و مه‌ریوان و مهاباد و پیرانشار و سه‌قز و كرماشان، كه‌شێكی ته‌ناهی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه دروست بووه و تا ئێسته به‌گشتی 93 هاووڵاتی گیراون كه ناسنامه‌یان له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی رۆژهه‌ڵاته‌وه ئاشكرا بووه.
تا ئێسته دیار نییه هۆكاری ئه‌و گرتن و راوه‌دوونانانه‌ی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران چییه و هیچ یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی گیراوه‌كان ئاگایان له چاره‌نووسیان نییه و ناشزانن گیراوه‌كانیان به‌ره‌و كوێ براون.