له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌نگاوه‌كانی جووت سایدكردنی رێگه‌وبانه‌كان و دروستكردنی پرد بۆ ئاسانكاری هاتوچۆی شۆفێران ده‌ستی پێ کراوە، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش یه‌كه‌م جار له‌و ناوچەیە كاری ڕژدی بۆ بكرێت.
عه‌دنان خه‌لیل به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی گه‌رمیان، راگه‌یاند، كاره‌كانی جووت سایدی گه‌رمیان و سلێمانی به ئاراسته‌ی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وامه، رێژه‌ی ته‌واوبوونی كاره‌كان له‌و رێگه‌یه گه‌یشتووته لە 47% و كاره‌كردن تێیدا به‌رده‌وامه.
كاره‌كانی جووت سایدكردنی رێگه‌وبانه‌كان به‌هۆكاری ته‌رخانكردنی 30 ملیار دیناری كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌رده‌وامه، هاوكات كاركردن له‌سه‌ر به‌رزه‌پردی شارۆكه‌ی كه‌لار بۆ شاره‌دێی رزگاری كاره‌كانی ده‌ستی پێ كردووه كه یه‌كه‌مجاره پرۆژه‌ی له‌وشێوه‌یه دروست بكرێ.
ئه‌كره‌م ساڵح سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار، راگه‌یاند، پرۆژه‌ی به‌رزه پردی رێگای ”كه‌لار- رزگاری” كاره‌كانی به‌رده‌وامه و به پێی ئه‌و دیزاینه‌ی بۆ به‌رزه پرده‌كه كراوه یه‌كتربڕی هه‌ردوو رێگای ”كه‌لار – رزگاری” و شه‌قامی پشتێنه‌یی له شێوازی یوتێرن ده‌گۆڕێت بۆ دوو ئاستی به‌رزی ”Interchange”، به‌م شێوه‌یه رێگای ”كه‌لار – رزگاری” زۆرترین ئۆتۆمبێل بێ وه‌ستان راسته‌وخۆ به‌رزه پرده‌كه‌ی رێگاكه به‌كاردێنێت.