
مه‌لابه‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی، له باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی لایه‌نه شیعییه‌كان له كه‌ركووك و خانه‌قین په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێ به‌ڕێوچوونی ئه‌و ڕێوڕه‌سمانه ئامانجی سیاسیی شیعگه‌رایی به‌دواوه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25/1/2021، مه‌لابه‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی، له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، په‌یامێكی به ناوی ” پەیامێك لەسەر پەیامی لایەنە شیعەكان” بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له یادی یه‌كساڵه‌ی قاسم سوله‌یمانی و ئەبومەهدی موهەندیسدا، “لایەنەكانی حەشدی شەعبی، قورسایی سیاسی‌یان خستووه‌تە كەركووك و خانەقین و ناوچە كێشەلەسەرەكان، ئەمەش دیارە كە ئامانجی سیاسی شیعەگەرایی بەدواوەیە”.
مه‌لا به‌ختیار له به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا، ده‌پرسێ، بۆچی لە ناوچە كێشەلەسەرەكان (كەركوك و خانەقین) یادەكان ساز دەكرێن؟ حیزبی دەعوە كوان؟ سەدرییەكان كوان؟ لیستی نەسر كوان؟ ئەی رەوتی حیكمە كوان؟
سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، “بۆچی، لەم دوو شارە ئازیزەی كوردستاندا، كە بە پێی دەستوری گەلپەسەند، دوور و نزیك باسی جێبەجێكردنی بڕگەكانی مادەی (140) لەم دوو یادەدا نەكرا؟”
خاڵێكی دیكه‌ی خستووه‌ته نێو په‌یامه‌كه‌ی و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه لە كەركووك ئاڵای ئەمریكا خرایە ژێرپێ، لە خانەقین دروشمی دوژمنایەتیی ئەمریكا بەرز كرایەوە؛ لە هەردوو شارەكەشدا بە ئاستەم باسی پێشمەرگە كرا، هەروەكوو پێشمەرگە هێزێكی لاوەكی تێكشكانی داعش بووبێ”.
مه‌لابه‌ختیار له درێژه باسه‌كه‌یدا، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه “جیهان دەزانن كە سوپای عیراق لە موسڵ، سەڵاحەدین، دیالە، ئەنبار و دەوروبەری بەغدا،.. تێكشكا، ئەو كاتە تەنیا پێشمەرگە بەرسنگی لەداعشە دڕندەكان گرت و بەخوێنی زیاتر لە (1700) شەهید تێكیشكاندن”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی، ده‌شنووسێ: له كه‌ركووك بەسەر ئاڵای ئەمریكادا دەچوونە ناو هۆڵی شەهید عەلی عەسكەری، لە خانەقینیش لە یاریگای شەهید حسێن مەنسور دروشمی دژایەتی ئەمریكا، ئاسمانی یاریگاكەی داگرتبوو.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە