نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ یادی یه‌كبوونی گەلی کوردە لە دژی دوژمنێکی هاوبەش

مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ یادی یه‌كبوونی گەلی کوردە لە دژی دوژمنێکی هاوبەش

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئەمڕۆ یادی یه‌كبوونی گەلی کوردە لە دژی دوژمنێکی هاوبەش.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی1ی2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە: “ئەمڕۆ تەنیا یادی ئازادکردنی کۆبانێ نییە لە داگیرکاریی و زۆرداریی داعش. بەڵکو یادی یه‌كبوونی گەلی کوردیشە‌ لە دژی دوژمنێکی هاوبەش”.

هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: “ئەمەش بیرخەرەوەیەکی بەهێزە کە هەمیشە بە یەکڕیزیی سەرکەوتووترین”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *