ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێتی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی به‌رده‌وامه و له داهاتوویه‌كی نزیك مووچه‌ی نایاسایی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بڕردرێ.
عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان،راگه‌یاند، جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و ئێسته له قۆناغی سه‌ره‌تایه و دواتر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه.
به گوته‌ی سێده‌ری له قۆناغه‌كانی داهاتوو بڕینی مووچه‌ی نایاسای به‌رده‌وام ده‌بێت و گوتی” سه‌ردانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌مان كردووه بۆ پرسی چاكسازی و بڕیِنی مووچه‌خۆری نایاسایی و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی هه‌رێمیش كۆبووینه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه مووچه‌خۆری نایاسایی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش هه‌یه و له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست به بڕینیان ده‌كه‌ین.
سێده‌ری دووپاتی كرده‌وه كه لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وردبینی ده‌كات، لیستی تری بڕینی مووچه‌خۆری نایاسایی و دوو مووچه راده‌گه‌یه‌نرێت.