
له یاسایی نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، هه‌ر پارێزگایه‌ك بووه‌ته چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆكی پێشووی كۆمیسیۆنی باڵای عێراقیش ده‌ڵێ، حزبه بچووكه‌كان تووشی زیانی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بن.
سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی پێشووی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕاگه‌یاند، ساڵی 2012 لایه‌نێكی سیاسی عێراق پێشنیاری ئه‌م سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌ی نارده كۆمیسیۆنی باڵا، به‌ڵام لایه‌نه‌كان دژی بوون و كۆمیسیۆنیش ڕای گه‌یاند، له‌ڕووی ته‌كنیكی و كاته‌وه، ناتوانن به‌م سیستمه كار بكه‌ن، ئێسته‌ش ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه كه ئه‌وكات هه‌بووه.
زیاتر گوتی، ئه‌م سیستمی هه‌ڵبژاردنانه له به‌رژه‌وه‌ندیی حزبه گه‌وره‌كانه و له زیانی حزبه بچووكه‌كان، حزبه ڕیبڕاڵه‌كان و خۆپێشانده‌رانه، حزبه گه‌وره‌كان ئێسته له ده‌سه‌ڵاتن، هه‌مان حزب له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌توانن كورسییه‌كان به‌رنه‌وه، بۆ نموونه له نێوان ده‌نگێك بۆ دوو ده‌نگ ده‌توانن به‌ربژێره‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بكه‌ن به‌سه‌ر به‌ربژێری حزبه بچووكه‌كان.
زانیاریی زیاتری دا و گوتی، ئه‌مه ڕێككه‌وتنێكه و لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاتی عێراق له پشتییه‌تی، تا بتوانن له هه‌ڵبژاردنه‌كان كورسییه‌كانیان له‌وه‌ی ئێسته هه‌یانه زیاتر بكه‌ن، به‌م سیستمی فره‌بازنه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن حزبه بچووكه‌كانی كوردستان و عێراق كورسییه‌كانیان بۆ نیوه كه‌م ده‌بێته‌وه.
“له وڵاتانی ئه‌فغانستان و ئوردن ئه‌م سیستمی هه‌ڵبژاردنه كاری پێ كراوه، له هه‌ردوو وڵاته‌كه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ناڕه‌زایی زۆریان به‌دوای خۆیاندا هێناوه، به‌ڕای من له‌م هه‌ڵبژاردنه حزبه بچووكه‌كان نه‌توانن كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنن، ده‌نگه‌كانیان ده‌ڕوات بۆ حزبه گه‌وره‌كان”. سه‌ربه‌ست مسته‌فا وای گوت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە