نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / بەدەیان هەزار مریشک لەم شارە تووشی ئەنفلەوەنزای باڵندە بوون

بەدەیان هەزار مریشک لەم شارە تووشی ئەنفلەوەنزای باڵندە بوون

لە پارێزگای سەڵاحەدینی ناوڕاستی عێراق کە هاوسنورە لەگەڵ کەرکوک، ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاوبووەتەوە و نزیکەی ٦٠ هەزار مریشک تووش بوون.


عەمار جبر خەلیل پارێزگاری سەڵاحەدین لە لێدوانێکیدا رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” ڤایرۆسی H5N1 ناسراو بە ئەنفلۆنزای باڵندە لە قەزای سامەڕای سەر بە سەڵاحەدین بڵاوبووەتەوە”.


هەروەها هۆشداری داو وتی ” ئەو ڤایرۆسە ئەگەری هەیە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ”.


عەمار جەبر پارێزگاری سەڵاحەدین ئەوەشی خستەڕوو ” نەخۆشیەکە لە دوو شوێنی جیاواز لە قەزای سامەڕا بڵاوبووەتەوە و تیمی پسپۆڕی تەندروستی تایبەت گەیشتوونەتە ئەو شوێنانە و رێکاری تەندروستی پێویستیان گرتووەتەبەر و مریشکە تووشبووەکانیان مردارکردووەتەوە.”

بەپەلە

دۆخێکی مەترسیدار لە ئارادایە:

دۆخێکی مەترسیدار لە ئارادایە: هۆشدارییەکەی ئوردن لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *