نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: هیوادارم كاك قوباد بە زوویی لە پەتای كۆرۆنا چاك بێتەوە

مەسرور بارزانی: هیوادارم كاك قوباد بە زوویی لە پەتای كۆرۆنا چاك بێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانەوە كرد، هیوای زوو چاكبوونەوە لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ خواست.

لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە “ئەمڕۆ بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ کاک قوباد تاڵەبانی کرد و هیوای باشبوونم بۆ خواست. هیوادارم کە بەزوویی و بە تەواوی لەم پەتایە چاک بێتەوە”.

جێی باسە ئەمڕۆ دووشەممە قوباد تاڵەبانی لە ھەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردبووەوە “پاش ئە‌نجامدانی پشكنین، دە‌رئە‌نجامە‌كە‌ی دە‌رچوو كە‌ ھە‌ڵگری ڤایرۆ‌سی كۆرۆنام، بۆیە‌ پێویستە‌ ماوە‌یە‌ك بە‌ركە‌وتنم نە‌بێت تاوە‌كو تێیدە‌‌پە‌ڕێنم. ھیوای سە‌لامە‌تی بۆ ھە‌مووان دە‌خوازم، تكایە‌ بە‌ردە‌وام بن لە ‌خۆپارێزی”.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *