نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چاکسازی بەردەوامبێت سلێمانی جیادەکەینەوە!

چاکسازی بەردەوامبێت سلێمانی جیادەکەینەوە!

پەرلەمانتارێك ڕای دەگەیەنێت، داواكاری بۆ بەهەرێمكردنی سلێمانی، دوای هەر هەنگاوێكی چاكسازی دێت كە سەرۆكی حكوومەت ئەنجامی دەدات.

ڕێبوار باكەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیاندووە، بۆچی دەبێت باجی چاكسازیكردن لەتكردنی كوردستان بێت و پایتەختی ڕۆشنبیری لە پایتەختی سیاسی جیا كەنەوە كاتێك بابەتی چاكسازی دەخرێتە سەر سكە.

زیاتر گوتی، هەر كاتێك داوای چاكسازی كرابێت و هەنگاوی بۆ هاوێژرابێت، باسی دوو ئیدارەیی و بەهەرێمكردنی سلێمانی دێتە باس، ئەمە دوا كارتە بۆ ئالنگاریی پرۆسەی ریفۆرم بە ڕووی حكوومەتی هەرێم و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ڕادەوەشێنن.

كوردستان موڵكی حزب و لایەنەكان نییە تا وەك زەوی موساتەحە بەسەر خۆیاندا دابەشی كەن
باسی لەوەش كرد، پێویستە باش لێی بڕوانین، ئەو ماستە موویەكی تێدایە، كوردستان موڵكی حزب و لایەنەكان نییە تا وەك زەوی موساتەحە بەسەر خۆیاندا دابەشی كەن، پشكیش نییە تا كۆمپانیایەك بیفرۆشێ.

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *