نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ‏ ئه‌ندامى په‌رله‌مان : هەر کاتێک هەنگاو بۆ چاكسازی هاوێژرابێت، باسی دوو ئیدارەیی و بەهەرێمکردنی سلێمانی دێتە ڕۆژەڤ

‏ ئه‌ندامى په‌رله‌مان : هەر کاتێک هەنگاو بۆ چاكسازی هاوێژرابێت، باسی دوو ئیدارەیی و بەهەرێمکردنی سلێمانی دێتە ڕۆژەڤ

پرسى چاكسازى به‌ته‌واوى له‌ قۆناغى زاره‌كى و میدیاى كه‌وته‌ قۆناغى جێبه‌ جێكردن و ئومێدێكى بۆ مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى دروستكردووه‌ و به‌ به‌گوته‌ى په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى پارتى ده‌ستێك ده‌یه‌وێت ئاسته‌نگ له‌ جێبه‌جێكردنى هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى دروست بكات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ رێبوار بابكه‌یى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر لیستى پارتى راگه‌یاند: هەر کاتێک داوای چاکسازی کرابێت و هەنگاوی بۆ هاوێژرابێت، باسی دوو ئیدارەیی و بەهەرێمکردنی سلێمانی دێتە ڕۆژەڤێ!.

ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد كه‌ ئەمە دووا کارتە بۆ ئالنگاریکردنی پڕۆسەی ریفۆرم بە ڕووی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕادەوەشێنن.

هه‌روه‌ها گووتى : بۆچی دەبێت باجی چاکسازیکردن، لەتکردنی کوردستان بێت و، پایتەختی ڕۆشەنبیری لە پایتەختی سیاسی جیاکەنەوە؟

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: کوردستان موڵکی حزب و لایەنەکان نییە تا وەک زەوی موساتەحە بەسەرخۆیاندا دابەشی کەن، وە پشکیش نییە تا کۆمپانیایەک بیفرۆشێ!

و  باش لێی بڕوانن، ئەو ماستە موویەکی تێدایە!

شیاوى گوتنه‌ له‌ دواقۆناغ حكومه‌تى هه‌رێم دواى بڕینى 10 هه‌زار مووچه‌ى نا یاسایى 13 هه‌زار مووچه‌ى دیكه‌ى نایاسايى بڕى و به‌وهۆیه‌وه‌ش ناراسته‌وخۆ ناڕه‌زایى له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌و مووچه‌خۆرانه‌ هاته‌ ئارایه‌وه‌.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *