
په‌كه‌كه له سنووری گونده‌كانی سه‌ر به ماوه‌ت و شارباژێڕ ده‌ستی به چه‌كداركردنی گه‌نجان و هاووڵاتییان كردووه، چه‌ند جارێكیش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌ردانی گوندی كونه‌ماسیان كردووه.
له‌و گوندانه‌ی په‌كه‌كه باڵاده‌سته تیایدا، داوای له هاووڵاتییان و گه‌نجان كردووه بێنه ناو ڕیزه‌كانیانه‌وه،بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری چه‌ند جارێك مه‌فره‌زه‌یه‌كی بچووكی پژاك، كه باڵی ڕۆژهه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌یه، چوونه‌ته گوندی كونه‌ماسی، كه ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بۆردمان كرا و به‌رپرسێكی پژاك كوژرا و دوو هاووڵاتیش بریندار بوون
په‌كه‌كه چه‌كی بچووكی جۆری كڵاشینكۆفیان پێیه كه به كڵاشینكۆفی “ئوسامه” ناسراون، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌زانێ چه‌كداری په‌كه‌كه‌ن.
سه‌ردار ڕه‌سووڵ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له گوندی “مالوومه”ی دۆڵی جافایه‌تی،ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه له گونده سنوورییه‌كانه‌وه ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی چه‌كداركردنی خه‌ڵك كردووه، داوای لێكردوون بێنه ناو ڕیزه‌كانیانه‌وه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە