نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی : بایی 166 ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشمەرگە دەکەین

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی : بایی 166 ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشمەرگە دەکەین

سوپای ئەمریکا لە بەرنامەیدایە لە ماوەی 12 بۆ 18 مانگی داهاتوو بایی 166 ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی پێشکەش بە پێشمەرگە بکات، مانگانە خۆراک و سوتەمەنی دابین بکات و لە پێدانی مووچەی وەزارەتەکەش هاوکار بێت. 

عەقید دەیڤ ویڵیامز، فەرماندەی ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند: “هاوکاری دارایی دەچێتە سەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕێکی دەدات، بەمەشەوە مووچەی وەزارەتەکە زیاد دەبێت.” 

جیا لە هاوکاریی دارایی، 7ی کانوونی دووەمی 2021 ئەمریکا 50 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، 20 ئۆتۆمبێلی سەربازی، 12 ئامبوڵانس و 11 ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕ لە رێوڕەسمێکدا رادەستی پێشمەرگە دەکات کە بایی 12 ملیۆن و 700 هەزار دۆلارە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *