نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: سلێمانی له‌ژێرمه‌ترسیدایه‌ وه‌ك كه‌ركوك خراوه‌ته‌ مامه‌ڵه‌ی فرۆشتن زانیاری ورد بخوێنه‌وه‌

به‌په‌له‌: سلێمانی له‌ژێرمه‌ترسیدایه‌ وه‌ك كه‌ركوك خراوه‌ته‌ مامه‌ڵه‌ی فرۆشتن زانیاری ورد بخوێنه‌وه‌

مامۆستایەكی زانكۆ كە پێشتر كادیرێكی دیاری میدیای بزووتنەوەی گۆڕان بووە، رای دەگەیەنێت كە ڕەوتێكی خۆفرۆش دەستیان بەسەر سلێمانیدا گرتووە و ئەگەر ڕێگەیان لێ نەگیرێت، شارەكە وەك كەركووك دەفرۆشن.
د. سالار تاوه‌گۆزی، مامۆستای زانكۆ راگەیاند: “من ئه‌زمونی ژیانم له‌ سلێمانی هه‌یه‌، واقعی شاره‌كه‌م بینوه‌، بۆیه‌ نه‌متوانی لە واقیعی له‌و شاره‌ بژیم، كه‌شێك خولقاوه‌ جۆرێك له‌ تاكڕەوی له‌ بیركردنه‌وه‌ هه‌یه‌، واته‌ كەلتوورێك دروستكراوه‌ ده‌بێت به‌ ئاراسته‌ی ئه‌و كەلتوورە بڕۆیت ئەگینا ناچار بە جێهێشتنی شارەكە دەكرێیت و ناشرین و تۆمەتت بۆ هەڵدەبەسترێت.
بە بڕوای ئەو مامۆستایەی زانكۆ، ئەگەر دۆخی سلێمانی بەم شێوەیە بەردەوام بێت و پاشەكشەی ڕۆشنبیران لە شارەكە زیاتر برەو بسێنێت و سنوورێك بۆ ئیڕهابی فیكری دانەنرێت، ئەوا شارەكە بەدەست پۆپۆلیستەكانەوە چارەنووسی باشی نابێت. ”ئەوەتا دەبینین خەڵكی شارەكە سەرقاڵكراون بە ململانێیەكی حزبی و بەرامبەر بە حزبێكی دیاریكراو پڕكراون، ئەوانیش لە پەناوە ژەهری خۆیان بەسەر سلێمانیدا دەڕێژن“.
تاوەگۆزی ئاماژەی بەوەش كرد، كۆمەڵێك دەموچاوی نامۆ لە سلێمانی هەن كە خەریكی عێراقچێتین، سلێمانی بۆ خزمەتی ئەملا و ئەولا بەكار دێنن

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *