ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌ت ده‌ستكه‌وتی هه‌موو حزبه‌كانه و هه‌ر هێرشێكیش بۆ سه‌ری مه‌ترسیی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی كوردستان دروست ده‌كات. هه‌روه‌ك پێی وایه، لاهوور نه‌ك بۆ كوردستان كێشه‌ی بۆ یه‌كێتیش دروست كردووه.
بڵند ئیسماعیل ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان،ڕایگه‌یاند:ئه‌و حكوومه‌ته‌ی هه‌یه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌موو حزبه‌كانه، بۆیه پێویسته بپارێزرێت، چونكه هێرشكردنه سه‌ر حكوومه‌ت قه‌واره‌ی كوردستان مه‌ترسیی گه‌وره دروست ده‌كات.
روونیشی كرده‌وه كه لاهوور جه‌نگی دژایه‌تی حكوومه‌ت ده‌كات ده‌یه‌وێ حكوومه‌تی عێراق وه‌ك حكوومه‌تێكی مه‌ركه‌زی به‌رانبه‌ر كوردستان لێ بكات، ئه‌وه‌یش سوود به عه‌ره‌ب ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوتی، له دوای راپه‌رین هیچ حزبێك وه‌ك پارتی شانی نه‌داوه‌ته به‌ر به‌رپرسیاریه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه‌ی لاهوور ده‌یكات بۆ راكێشانی سۆزی خه‌ڵكه بۆ هه‌ڵبژاردن.
بڵند مسته‌فا پێی وایه، لاهوور نه‌ك ته‌نیا كێشه‌ی بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێم دروست كردووه، به‌ڵكو كێشه‌ی بۆ ناوخۆی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش دروست كردووه. ئه‌و ده‌ڵێ “تیمی یه‌كێتی له حكوومه‌ت بێ كێشه‌یه ئه‌ویش ھێرش ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌ت، ئه‌مه چۆن ده‌بێت؟”.