نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هه‌ورامی: شاندنی دانوستانكاری حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ حزبه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

هه‌ورامی: شاندنی دانوستانكاری حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ حزبه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد كە شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و وردەكاریی ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەخاتە ڕوو.
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی ١٢ی ٢٠٢٠ رای گەیاند، ئەوان چاوەڕێن لە كۆبوونەوەكەیاندا لەگەڵ شاندی دانوستانكاری حكوومەت، وردەكاریی تەواویان لەبارەی ڕێككەوتنەكانی ئەم دواییەی هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق پێبدرێت.
ڕوونیشی كردەوە كە پێشتر حكوومەت ڕاپۆرتێكی وردی لەمبارەیەوە پێداون و چەندان وردەكاری ئاشكرا كردووە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پاش كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان و شاندی دانوستانكار، شاندەكە سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و وردەكاریی ڕێككەوتنەكانی دەخاتە بەردەم ئەو لایەنانە.
لە بەشێكی دیكەی پرێس كۆنفرانسەكەیدا هێمن هەورامی باسی لەوە كرد كە لە ئایندەدا شاندێكی سیاسیی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەكات، بەڵام هێشتا كاتەكەی دیار نییە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *