نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: سلێمان هه‌ڵشۆی به‌رپرسانی یه‌كێتی تاوانبارده‌كات به‌هۆكاری مایه‌چوچ بوونی

به‌په‌له‌: سلێمان هه‌ڵشۆی به‌رپرسانی یه‌كێتی تاوانبارده‌كات به‌هۆكاری مایه‌چوچ بوونی

سلێمان هه‌ڵشۆی له‌ زیندانه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی مایه‌ پوچ بوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ڕۆژانه‌ پاره‌ و سه‌یاره‌یان وه‌ك سه‌رانه‌ لێ سه‌ندووه‌.

یەکێک لەو نوێنەرانەیسلێمان هه‌ڵشۆی لە زیندان چاومان بە سلێمان هەڵشۆیی کەوتووە و خۆى پێی گوتین، کە مایەپووچ بووە، بەڵام هەوڵ دەدات قەرزی خاوەن قەرزەکان بداتەوە.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، سلێمانی هەڵشۆیی پێی گوتوون، هاوبەشەکانی کە ئێستا ژمارەیەكیان دەستگیر کراون، بڕێكی زۆری پارەكەیان لایە، هه‌روه‌ها بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەكە، دوو کەس لەوانەی بە تۆمەتی هاوبەشی لەگەڵ سلێمان هەڵشۆیی دەستگیر کراون، بێتاوانن، کە یەکێکیان مامۆستایەکی ئایینییە.

ئەو نوێنەرەی خاوەن قەرزەکانی سلێمان هەڵشۆیی، ئاشكراشی كرد: “کاتێک لەگەڵی دانیشتین، سلێمان هەڵشۆیی لە قسەکانیدا وای نیشان دا کە بەشێکی ئەو مایەپووچبوونەی بۆ سەرانەلێسەندنی زۆر دەگەڕێتەوە، کە کەسانێک بەناوی فڵان بەرپرس و فڵان کەسایەتی، ڕۆژانە هاتوون و پارە و ئۆتۆمبێلیان لێ وەرگرتووە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *