نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەغدا ٩٠ ڕۆژە موچەی فەرمانبەرە فیدڕاڵییەکانی کوردستانی نەداوە

بەغدا ٩٠ ڕۆژە موچەی فەرمانبەرە فیدڕاڵییەکانی کوردستانی نەداوە

ماوەی ٩٠ ڕۆژە حكوومەتی ئیتیحادی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی نەداوە كە لە ساڵی ٢٠١٧دا مووچەكانیان خرایە سەر بەغدا. بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و كاگاكانیش ئاویش ئاشكرای دەكات كە مووچەی فەرمانبەرانی بە پرسی سیاسییەوە بەستراوەتەوە.

ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو له‌ كوردستان ئاشكرای كرد، ماوەی سێ مانگە بە بیانووی جۆراوجۆر، حكوومەتی ئیتیحادی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكەی خەرج نەكردووە كە پێشتر بە فەرمی خراوەتە سەر حكوومەتی عێراق.

ڕوونیشی كردەوە، یەكێك لە هۆكارەكانی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكەی ئەوەیە، گوایە له‌گه‌ڵ كوردستان هێشتا نه‌گه‌یشتوونەتە ڕێككەوتن، لە كاتێكدا پێشتر خۆیان مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكەمانیان گواستەوە سەر بەغدا و پێویست بوو مانگانە هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی ئێمەش بدەن، ”ئەمەش گه‌وره‌ترین تاوانه‌ به‌رانبه‌ر به‌ مافی فه‌رمانبه‌رانی ئێمە ده‌كرێت، ناكرێت مووچه‌كانیان بكرێته‌ قوربانیی بیركردنەوەی سیاسی“.

ئەكرەم ئەحمەد دووپاتی كردەوە كە مووچەی فەرمانبەرانیان بە پرسی پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان بەستراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە كوردستان دەوروبەری ٤٠٠ فەرمانبەری بە پلەی جۆراوجۆر هەیە و لە ساڵی ٢٠١٧دا لەسەر داوای حكوومەتی فیدڕاڵی، مووچەكانیان خراوەتە سەر بەغدا، بەڵام ئەمساڵ هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لە لایەن بەغداوە كێشە بۆ مووچەكانیان دروست كراوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *