نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / محەممەد بن سەلمان وەک یەکەم کەس لە سعودیە بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا کوترا

محەممەد بن سەلمان وەک یەکەم کەس لە سعودیە بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا کوترا

شازادەی جێنشینی سعوودیە یەکەم ڤاکسینی دژەکۆرۆنای لێدرا و وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، هەڵمەتی کوتان بێبەرامبەر دەکرێت.  

تەوفیق بن فەوزان رەبیعە، وەزیری تەندروستیی سعودیە ستایشی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی وڵاتەی کرد بەهۆی ئەوەی هەوڵی جیددیی داوە بۆ ئەوەی ڤاکسینەکان لە زووترین کاتدا بگاتە دەست هاووڵاتییانی سعودیە و بۆ دروستکردنی متمانەی زیاتریش لای هاووڵاتییان، یەکەم پێکوتەی لە خۆی دا.

  رۆژی 16ی کانوونی یەکەمی 2020، ڤاکسینی دژەکۆرۆنا گەیشتە سعودیە و وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، ڤاکسینەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا بەسەر تەواوی پارێزگاکانی وڵاتدا دابەش دەکرێن و بە سێ قۆناخ دەست بە کوتینی هاووڵاتییان دەکەن.

  قۆناخی یەکەم بۆ ئەوانە دەبێت تەمەنیان سەروو 65 ساڵە، لەگەڵ کارمەندانی تەندروستی و ئەو کەسانەی دیکە کە مەترسیی تووشبوونیان زیاترە.  هەروەها هەر لە چوارچێوەی قۆناخی یەکەمدا ئەو کەسانە دەکوترێن کە بەرگریی لەشیان لاوازە و ئەوانەش کە نەخۆشییەکانی رەبۆ، شەکرە، گورچیلە، دڵ و سییەکانیان هەیە. 

بەپەلە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: دەستوەردانی ئیسرائیل لە کاروباری سوریا رەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لەگەڵ  حکومەتی سوریا هەماهەنگیان هەیە سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *