
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لەبارەی هێرشەکەوە ئاماژەی بەوە کردووە، “رۆژی شەممە باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا بە چەند مووشەکێک کرایە ئامانج، سێ لەو مووشەکانەش بەرپەرچدرانەوە”. ترەمپ دەشڵێت، مووشەکەکان لەلایەن ئێرانەوە هاوێژراون.
لە تویتەکەی ترەمپدا ئەوەشهاتووە، کە دەنگۆی هێرشی دیکە بۆسەر ئەمریکییەکان لە عێراق هەیە. بۆیە داوا لە ئێران دەکات، دووجار بیر بکەنەوە. سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، “ئامۆژگارییەکی دۆستانەی” بۆ ئێران هەیە و “ئەگەر هەر ئەمریکییەک بکوژرێت، من ئێران بە بەرپرسیار دادەنەم”.
