
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، داوای له وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان كردووه به زووترین كات پڕۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر داهات و خه‌رجی هه‌بێت.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، د.جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌ته‌كانی تری ڕاسپارد كه بودجه‌ی ساڵ ئاماده بكه‌ن.
به‌غدا شه‌ش مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزاره
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه وه‌ك هه‌وڵێكه بۆ به‌رچاوڕوونی حكوومه‌ت له‌سه‌ر خه‌رجی و داهات، ئه‌وه‌یش هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی، چونكه ئێسته حكوومه‌ت له ته‌نگژه‌ی داراییه و كورتهێنانی زۆری هه‌یه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، به‌غدا شه‌ش مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزاره، به‌ڵام پرسی سه‌ره‌كی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ته‌نیا مووچه نییه و پرسه‌كان له‌وه گه‌وره‌تره.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021 له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتوون و هه‌رێم هه‌موو ورده‌كارییه‌كی به به‌غدا داوه. دڵنیایی دا كه هه‌رێم هه‌موو داواكارییه‌كانی به‌غدای بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی شایسته‌داراییه‌كان جێبه‌جێ كردووه.