نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ده‌ست ده‌كرێت به‌ خانه‌نشینكردنی پێشمه‌رگه‌

به‌په‌له‌: ده‌ست ده‌كرێت به‌ خانه‌نشینكردنی پێشمه‌رگه‌

خانەنشینکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە دەستی پێکردووە و بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێ، دوو مەرج ھەن بۆ خانەشینکردنی ھەر پێشمەرگەیەک، یان خزمەتی زۆری ھەبێت یانیش تەمەنی گەیشبێتە وادەی یاسایی.
لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، راگەیاند: “بەرنامەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێکردووە و ئەو پێشمەرگانەی تەمەنیان گەیشتووتە خانەنشینی لەڕووی یاسایەوە خانەنشین دەکرێن، پڕۆسەکە ھەردوو یەکەی حەفتا و ھەشتای ھێزی پێشمەرگەش دەگرێتەوە، واتە ئەو پێشمەرگانەی سەربە ھەردوو یەکەن و تەمەنیان گەیشتووتە رێژەی یاسایی دەتوانن خۆیان خانەشین بکەن.
بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: “ئەوانەشی خزمەتیان لە ١٥ ھەتا ٢٠ ساڵە لەنێو ڕیزەکانی ھێزی پێشمەرگەدان و تەمەنیان نەگەیشتووتە ڕێژەی یاسایی ئەوانیش خانەنشین دەکرێن، بەڵام کەمێک لە مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە.
لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد روونیشی کردەوە: “دوو مەرجی سەرەکی ھەن بۆ پێشمەرگەیەک بۆ خانەشینکردن یان تەمەنی یاسایی یانیش خزمەتی ھەبێت، بەڵام ئەوانەی خزمەتیان ھەیە و تەمەنیان نەگەیشتووتە خانەنشینی ئەوە بەزۆری نیە دەتوانن ئارەزوومەندانە داواکاری بۆ خانەنشینکردن پێشکەش بکەن.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *