
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو په‌كه‌كه له ژێر فه‌رمانی لاهوور جه‌نگی له سنووری ناوچه‌ی سه‌وز و نیلی خۆپێشاندان و پشێوییان نایه‌وه، چه‌ندین گه‌نجی كوردیشیان كوشت بۆ ئه‌وه‌ی پشێوییه‌كان فراوان بكه‌ن.
چاودێرانی سیاسی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن:” نابێت هه‌رگیز لاهوور جه‌نگی و تاقمه خۆفرۆشه‌كه‌ی باس له خۆپێشاندان بكه‌ن، ئه‌و سنووره‌ی ده‌كه‌وێته ژێرده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی یه‌كێتی لاهوور هاوسه‌رۆكییه‌تی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی تێداییه،
ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه و لاهوور جه‌نگی هاووڵاتییان ده‌كه‌نه قوربانی و پشێوی ده‌نێنه‌وه هه‌ر خۆشیان له ڕێگه‌ی ته‌قه كردنه‌وه ده‌یان كوژن، له‌گه‌ڵ لێدان به دار و شه‌ق و زله.
به‌رپرسێكی باڵای پارتی ده‌ڵێ:”حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مكوڕه له‌سه‌ر چاكسازی و له‌گه‌ڵ چاكردنی دۆخی ژیانی خه‌ڵك و رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكوومه‌ت خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخوازی تۆمه‌تبار نه‌كردووه، بگره له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانه كه به ده‌ست گرووپه‌كانی مافیا و گه‌نده‌ڵی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ده‌ناڵێنن.
دووپاتی كرده‌وه: “حكوومه‌ت ده‌ستی دز و مافیا و چه‌ته ده‌بڕێت كه ده‌زانرێت له په‌نای كێدا به‌رده‌وامی به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن، به‌م قسانه‌ش ئه‌و راستییانه‌مان بیر ناچێته‌وه كه له ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ئه‌وان و له ژێر ده‌سه‌ڵاتدارێتییاندا له مه‌رزه‌كانی سنووری سلێمانی چی رووده‌دات”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە