نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / له‌ژێرچاودێری مه‌سروور بارزانی..پڕۆژه‌یه‌كی ستراتێژی كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت

له‌ژێرچاودێری مه‌سروور بارزانی..پڕۆژه‌یه‌كی ستراتێژی كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌كى كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20/12/2020، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست چركه‌ كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌: “كاتژمێر 10ى به‌یانیی سبه‌ى دووشه‌ممه‌، لەژێر چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری كارەبا و هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر/ بەوەكالەت، لە مەراسیمێكدا پڕۆژەی دەرهێنانی 8 فیدەری 11 كەی ڤی لە وێستگەی 132 كەی ڤیی كەسنەزان لەسەر داهاتی كارەبای هەولێر جێبەجێ دەكرێت”.
وه‌زاره‌تى كاره‌با ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، شوێنى مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ته‌نیشت مۆنیومێنتى شه‌هیدان له‌ كه‌سنه‌زان

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *