نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پۆلیسی هەڵەبجە: تاوانباری کوشتنی دوو کەسەکەمان دەستگیرکرد

پۆلیسی هەڵەبجە: تاوانباری کوشتنی دوو کەسەکەمان دەستگیرکرد

بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کەسانەی کوژراون یەکێکیان خەزووری تۆمەتبارەکەیە و چەند رۆژێک پێشتر کێشەیەک لەنێوانیاندا روویداوە، دەشڵێت، “بەهۆی رقی کۆنەوە کوشتوونی”. 

 بە گوتەی پۆلیس، ئەو کەسە کاژێر 04:00ـی بەرەبەیان بە چەکی جۆری ئێم فۆر و کلاشنیکۆڤ دوو کەسەکەی دیکەی کوشتووە، “شەوی پێش ئەوەش جلوبەرگی کڕیوە و خۆی ئامادە کردووە.. چاوەڕوانی کردووە تاوەکو کارەبای نیشتمانی بڕاوە و کارەکەی ئەنجامداوە”. 

 تۆمەتبارەکە ناوی (س.ر.ئ)ـە، تەمەنی 31 ساڵانە و دووکانی مریشکی هەبووە لە پارێزگای هەڵەبجە.  ئەو کەسانەیشی کوژراون ناویان، (د. ح. ف) تەمەن 41 ساڵان کە پیشەی کەمئەندامی سەنگەرە لەگەڵ (ه. ب. ع) تەمەن 22 ساڵان کە پیشەی کاسبە. پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، کەسوکاری بکوژ و کوژراوان ئاگایان لە رووداوەکە نەبووە و تۆمەتبارەکە خۆی بەتەنیا کارەکەی کردووە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *