نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / میدیاکانی لاهوور جەنگی هانی نانەوەی پشێوی دەدەن

میدیاکانی لاهوور جەنگی هانی نانەوەی پشێوی دەدەن

ژمارەیەك لە چالاكوانانی سلێمانی پێیانوایە كە سەرەڕای ئەوەی بە ئاشكرا و لە ڕێگەی هێزەكانیانەوە ڕێگە لە هەر كردەوەیەكی بەناو خۆپیشاندان دەگرن و بگرە سەركوتیشیان دەكەن، بەڵام میدیای سەر بە تاقمی خۆفرۆشی لاهوور جەنگی پێچەوانەی ڕەفتاریان لەسەر ئەرزی واقیع، هانی خراپەكاری و ئاژاوەگێڕییەكانی سلێمانی دەدەن.

لەو كاتەوەی پەشێوییەكانی سنووری سلێمانی بە ناوی خۆپیشاندان دەستیان پێكردووە، میدیا بێ پرەنسیپەكانی سەر بە تاقمی خۆفرۆشی لاهوور جەنگی، بە تایبەتیش (ژیان میدیا، كۆباس، مۆر، میللەت و ئەو پەیج و پێگانەی كە هێشتا كۆمپانیای خاوەنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێیاننەزانیون و دایاننەخستوون)، لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی زانیاریی ناڕاست و هەڵبەستراو، هانی خراپەكاری و تێدان و ئاژاوەگێڕی دەدەن.

لەمباریەەوە ماكوان حه‌مه‌عه‌لی، چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌ سلێمانی، راگەیاند: “چەند ڕۆژێكە راگه‌یاندنی تاقمەكەی لاهوور جه‌نگی خه‌ریكی دروستكردنی ئاژاوه‌ن لە نێو خه‌ڵك و له‌ رێگای سپۆنسه‌ری په‌یجه‌كانیشیانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت گرژییەكان زیاتر بكه‌ن، هەر لەم چەند ڕۆژەدا سه‌دان په‌یج بە هەواڵ و راپۆرت و زانیاریی درۆ و هەڵبەستراوەوە سپۆنسەر كراون، زۆرینەی ڕەهایان ئاراسته‌كه‌یان بۆ دروستكردنی گرژییە”.

ڕوونیشی كردەوە كە ئەم كارەی تاقمە خۆفرۆشەكەی لاهوور جەنگی دەیكەن، درێژكراوەی ئەم هەڵمەتەیە كە لە ڕابردوودا لە دژی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە كراوە و دواتریش كۆمپانیای (فەیسبووك) پێیزانین و سەدان پەیجی بەهۆی هەواڵی چەواشەكارانەوە داخست.

دووپاتیشی كردەوە، خەڵكێك لە سلێمانی داوای مافی خۆیان دەكەن كە مافێكی ڕەوایە، بەڵام ئاراستەیەك لە نێو یەكێتی، بە تایبەتیش تاقمەكەی لاهوور جەنگی، هانی توندوتیژی دەدەن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *