نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ كۆمه‌ڵێك گێره‌شێوێن تێكه‌ڵی خۆپێشانده‌ران بوون ده‌ستی ده‌ره‌كیان له‌ پشته‌

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ كۆمه‌ڵێك گێره‌شێوێن تێكه‌ڵی خۆپێشانده‌ران بوون ده‌ستی ده‌ره‌كیان له‌ پشته‌

ماوەی چەند ڕۆژێكه لە چەند شار و شارۆكەیەكی كوردستان خۆپێشاندان سەری هەڵداوە و گومان لەوە دەكرێ بەشێك لە خۆپێشاندەران لە لایەن دەستی دەرەكی و پەكەكەوە بۆ پشێوی و سووتاندن هان درابن. بە هۆیەوە چەندان كەس كوژراون و بریندار بوون و زیانێكی زۆریش بە موڵكی گشتی گەیشتووە. كەسایەتییەكانی هەڵەبجە داوا دەكەن حكوومەت بە یاسا ڕێ لە ئاژاوەگێڕان بگرێت.

عەبدوڵا نەوڕۆڵی پارێزگاری پێشووی هه‌ڵه‌بجه‌،ڕاگەیاند، ئێمە لەگەڵ خۆپێشاندانی هێمنانەین، بەڵام داوای خەڵك دیار بێت و لەگەڵ ئەوه ‌نین بارەگای حزبی و حكوومی هێرشیان بكرێتە سەر یان و بسووتێنرێن و ئەمە چارەی دۆخەكە ناكات.

ئەو دەڵێت “هەمووان دەزانین هەمەجۆری دەستی وڵاتانی هەرێمی لە ناوخۆی هەرێم هەیه و‌ دەیانەوێ پشێوی و ئاریشە بنێنەوە، خەڵكی خۆمان داوای مووچە و قووتی دەكات، بەڵام كەسانی ئاژاوەگێڕیان تێكەڵ دەبێت و خۆپێشاندانەكان بەرەو پشێوی دەبەن، باوەڕ ناكەم ئەوەی خەڵكی بەویژدان و نیشتمانپەروەر بێت حەز بە ئاژاوە و سووتاندنی بارەگا حزبی و حكوومییەكان بكات، ئەو دەست و كەسانە ئەوانە دەكەن زۆرجار لە ناو خۆپێشاندەران ناناسرێن تێكەڵاو دەبن بەحەماسێكەوە، خەڵكە دڵسۆزەكەش وادەزانێت حەماس و جنێودان بۆ پشتیوانیانە، لەكاتێكدا ئاراستەی خۆپێشاندانەكەیان دەگۆڕێت.”

نەورۆڵی داوا دەكات حكوومەت بێتە سەر خەت و ژیانی خەڵك باش بكات و یاسا بسەپێنێت، بۆ ئەوەی خەڵكی گێرەشێوێن نەتوانێت بێتە ناو خۆپێشاندەران و پشێوی بنێنەوە. لە ساڵانی ڕابردوو لە هەڵەبجە كۆمیتەی ئاشتی هەبوو لە هەموو چین و توێژەكان و ڕێیان نەدەدا خۆپێشاندانەكان توندوتیژییان تێبكەوێت و پێی سەیرە ئێستە ئەمە دووبارە ناكرێتەوە

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *