نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوایه‌ك ئاراسته‌ی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ده‌كات

سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوایه‌ك ئاراسته‌ی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ده‌كات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکات، جەخت لە دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی كرایه‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بەسەرۆکایەتی دەیڤد شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئامادەی بوو، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاووتوێ کرا.
 
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی پرۆسەی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق  و جەختی لە دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی کردەوە و داواشی کرد، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆڵێکی چاودێرانە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیدا بگێڕێت و لەم ڕووەوە چەندین پێشنیار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور خرانەڕوو.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *