نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نێچیرڤان بارزانى و بافڵ تاڵەبانى کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانى و بافڵ تاڵەبانى کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و لێکەوتەکانى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڤید_19 بە تایبەتى لە بوارى ئابووریدا تاوتوێ كرد، لەگەڵ قەیرانى دارایی کە دۆخێکى سەختى هێناوەتە ئاراوە و کاریگەرییەکى نەرێنى کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانى هاووڵاتییان، هەروەها کێشەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵى عێراق گفتوگۆی لەبارەوە كرا لەگەڵ چۆنیەتی هەوڵى چارەسەرکردنیان.

هەردوولا جەختیان لە گرنگى و پێویستیى یەکڕیزى و تەبایى و هاریکاریى نێوان لایەن و پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان بۆ تێپەڕاندنى ئەم دۆخە و سەختییەکان و بەرەنگاربوونەوەى تەحەدییەکانى قۆناغەکە و داهاتوو کردەوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *