نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / د.بەشیر حەداد بۆ لێژنەی کاتی پێشنیارکردنى هەموارکردنەوەی دەستوور: ماوەی یاساییتان تەواو بووە و کۆتایی بەکارەکانتان بهێنن

د.بەشیر حەداد بۆ لێژنەی کاتی پێشنیارکردنى هەموارکردنەوەی دەستوور: ماوەی یاساییتان تەواو بووە و کۆتایی بەکارەکانتان بهێنن

دوای ئەوەی مشتوومڕ لە نێوان لیژنەی کاتی بۆ پێشنیارکردنی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق دروست بوو لەسەر هەندێک ماددەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش ماددەی ١٤٠ی دەستوور، رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/١١/٢٦ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگیری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی داوای کۆتایی هێنانی کارەکانی ئەو لیژنەیەی کرد.

لە نوسراوەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا کە ئاراستەی لیژنەی کاتی بۆ پێشنیارکردنی هەموارکردنەوەی دەستوور کراوە ، داوا کراوە کە لیژنەکەیان کارەکانی خۆیان راگرن و راپۆرتی کۆتایی خۆیان رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن.

دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژە بەوە دەکات کە لیژنەی کاتی بۆ پێشنیارکردنی هەموارکردنەوەی دەستوور کە بە فەرمانی ژمارە ٢٢١ لە رێکەوتی ٢٠١٩/١١/٣ پێکهێنرا به پیى مادده‌ى 142 ى ده‌ستورى عیراقى ماوەی ٤ مانگی لەبەردەم بوو بۆ ئەوەی پێشنیارەکانی خۆیان لە مەڕ هەموارکردنەوەی دەستوور ئامادە بکەن، بەڵام لەو ماوەیەی کە پێیان درا و بگرە  بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناشەوە دەرفەتێکی زیاتریشیان پێدرا، بەڵام ئەو لیژنەیە نەیتوانی له ماوەی دەستووریدا کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات، بۆیە پێویستە کۆتایی بەکارەکانی بهێنێت و راپۆرتی کۆتایی پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *