نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی تەندروستی: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا دوو رێگە دەگرینە بەر

وەزارەتی تەندروستی: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا دوو رێگە دەگرینە بەر

د. خالس قادر بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە میدیاکانی راگەیاند: چەند ھۆکارێک بوونە ھۆی کەمبوونەوەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کە بەشێک لە ھۆکارەکە توندکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و داخستنی دەرگای قوتابخانەکان بوون، هەروەها پابەندبوونی ھاووڵاتیان بە رێکارەکان و ئەمانە ھۆکار بوون کە رێژەی تووشبوون کەم بکرێتەوە.

لەبارەی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆناوە ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی گوتیشی: بەپێی پێشبینیەکان، شەپۆلی سێیەمیش دەبێت، بەڵام بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی شەپۆلی سێیەم، دوو رێگە بەردەستە، یەکەم رێکارەکان وەک پێشتر توندتر بکرێن و ھاووڵاتییان خۆیان بپارێزن و رێکارەکان جێبەجێ بکەن و رێگەی دووەمیش بە پێکوتەی کۆرۆنا ئەگەر تا گەیشتنی شەپۆلی سێیەم پێکوتەکەش بگات، یان نا ئەگەر گەیشت بە پێکوتە رێگەیەکی باش دەبێت بۆ کەمبووونەوەی تووشبوان و رێژەی مردن.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: گوتیان دەتانڕووخێنین، دەتانوەستێنین، تێكی دەدەین، گوتمان ناتوانن و نەشیانتوانی

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی: دەستخۆشیتان لێ دەكەم و ماندوو نەبن، دەزانم زەحمەتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *