
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لەسەر وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕوونكردەوە دەدات.
ریاز حلفی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: عێراق رێژەی 20%ی ئەو ڤاكسینە وەردەگرێت كە لە وڵاتانی جیهان بەرهەمدەهێنرێت.
ریاز حلفی باسی له‌وه‌شكرد، هه‌موو زانسته پزیشكیه‌كان سه‌لماندویانه، له‌ئێستادا تاكه رێگا بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌كارهێنانی ده‌مامكه، تا ئه‌وكاته‌ی كه ڤاكسینه‌كه به‌رده‌ست ده‌بێت و ده‌توانرێت بۆ تووشبووان به‌كاربهێندرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە زۆربەی بازاڕە جیھانییەكان بە پاڵپشتی بەردەوامبوونی گەشبینییەكان سەبارەت بەو ڤاكسینەی لە لایەن دوو كۆمپانیای ئەمه‌ریكی و ئەڵمانی راگەیەندرا.