ماوه‌یه‌كه میدیاكانی په‌كه‌كه كاریان بووه‌ته چاودێری جووڵه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سیخووڕیان بۆ حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
عه‌مید عیرفان حه‌مه خان فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێری هێز پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، راگه‌یاند، جێی نیگه‌رانییه كه میدیا شوێنی پێشمه‌رگه ئاشكرا بكات، چونكه زانیاری سه‌ربازی ناكرێت له‌میدیاوه ئاشكرا بكرێ و ده‌چێته چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردن به دووژمن.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌و كه په‌كه‌كه ماوه‌یه‌كه كه‌وتووه‌ته پێشاندانی وێنه و شوێنی هێزی پێشمه‌گه‌ی هه‌ندێكیشی ناڕاسته، هاوكات جۆرێكه له سیخووری به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌وه له‌سه‌رخاكی خۆی و ده‌كرێ تیرۆریستانی داعش سوودی لێ وه‌ربگرن.