
شۆفێری بارهه‌ڵگری به‌ڕاده‌كانی باشماخ به‌هۆی دروستبوونی كێشه بۆ گواستنه‌وه‌ی بار و قۆرخكردنی كاره‌كه له‌لایه‌ن بازرگانێكی ده‌ستڕۆشتوو كه حزب پشتیوانی ده‌كات، بووه‌ته هۆی بێكاری ئه‌وان و به ناچاری په‌نایان بردووه بۆ ماڵی مام جه‌لال تا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌هجه‌ت عوسمان شۆفێری بارهه‌ڵگر، راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 300 شۆفێری بارهه‌ڵگری به‌ڕاد له باشماخ چووینه به‌رده‌م ماڵی مام جه‌لال به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا 450 بارهه‌ڵگری به‌ڕادی بازرگانێك بووه‌ته كێشه بۆ ئه‌وان و ناتوانن بار بگوازنه‌وه، پێشتر پێمان گوتراوه هه‌موو بارهه‌ڵگره‌كان سوودمه‌ند ده‌بن له گواستنه‌وه، له مانگێكدا 10 رۆژ ده‌توانین بار بگوازینه‌وه، به‌ڵام ئێسته ئه‌وه لابراوه.
روونیشی كرده‌وه، كێشه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی باشماخ دروستی كردووه، چونكه پێشتر به‌ڵێنی پێ داین و دواتر په‌شیمان بووه‌ته‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته هه‌موومان له زیانداین، هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه ئه‌و بازرگانه ده‌ستڕۆشتووه ئه‌و 450 بارهه‌ڵگره‌ی هێناوه و هێنده‌ی تر كاری ئێمه‌ی قورس كردووه و ئه‌وله‌وییه‌ت سه‌ره‌تا بۆ بارهه‌ڵگره‌كانی ئه‌و بازرگانه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ئه‌و 450 بارهه‌ڵگره پشتگیریی حزبییان هه‌یه، بۆیه به‌و جۆره به ویستی خۆیان چۆنیان بوێ كار ده‌كه‌ن