نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئۆباما.. ئامۆژگاریی تڕەمپ دەکات

ئۆباما.. ئامۆژگاریی تڕەمپ دەکات

باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دەڵێت؛ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی، دابەشبوونێکی قووڵی لەنێوان ئەمەریکاییەکان نیشاندا و ، لە بەرامبەر ئەو دابەشبوونەشدا، ترسی خۆی بۆ لەدەستدانی بەها دیموکراتییەکانی وڵاتەکەی دەردەبڕێت .

باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بە تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی وتووە؛ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەم دواییە ” نیشانیدا کە نەتەوەکەمان چۆن دابەشبووە، ئەم دۆخەی لە ئارادایە نیگەرانی کردووە و ترسی لە لەدەستدانی بەها باڵاکانی دیموکراتی وڵاتەکەی هەیە.

وتیشی، سەبارەت بەگواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لە ئەمریکا، یاساو پرەنسیپ هەن” کەس لەسەروو یاساوە نییە “.

ئۆباما بەڵێنی دا کە یارمەتی سەرۆک کۆماری هەڵبژێراو بدات، دەشڵێت بۆ ئەم دۆخەی لە ئارادایە بایدن ” پێویستی بە ئامۆژگارییەکانی نییە”، دەبێت لایەنی بەرامبەر کە کۆمارییەکانن ملکەچی یاسا بن و ڕەخنەشی لێگرتن بەوەی تڕەمپ بەردەوام جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ساختەن، لە کاتێکدا ئامارە فەرمییەکان بوونی ساختەکاری ڕەتدەکەنەوە.

ناوبراو ڕەخنەی لە ڕێبەرانی کۆمارییەکان گرت کە پشتگیری لە بانگەشەکانی تڕەمپ دەکەن بۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردندا .

باراک، وتیشی:”ئامۆژگاری من بۆ سەرۆک تڕەمپ ئەوەیە، وڵات لە پێش تۆوەیە چۆن لە ئەرکدا بوویت بۆ خزمەتی گەلەکەت ئاواش بە ئەرکی بزانە دەستاودەستی دەسەڵات بکەیت.

خەڵک

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *